داوای زیندانییكردنی هونه‌رمه‌ند فه‌رهاد تونج تا ٢٠ ساڵ ده‌كرێت
- داوای زیندانییكردنی گۆرانیبێژ فه‌رهاد تونچ یۆسڵون كه به فه‌رهاد تونچ ناسراوه به تاوانه‌كانی "ئه‌ندامێتیی رێكخراوی تیرۆریستی" و "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ تیرۆر" له ٨ ساڵ و ٦ مانگه‌وه بۆ ٢٠ ساڵ ده‌كرێت.
Diyarbakir
دیاربه‌كر- AA
داوای زیندانییكردنی گۆرانیبێژ فه‌رهاد تونچ یۆسڵون كه به فه‌رهاد تونچ ناسراوه به تاوانه‌كانی "ئه‌ندامێتیی رێكخراوی تیرۆریستی" و "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ تیرۆر" له ٨ ساڵ و ٦ مانگه‌وه بۆ ٢٠ ساڵ ده‌كرێت.
ئه‌و تۆمه‌تنامه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی دیاربه‌كر سه‌باره‌ت به فه‌رهات تونچ یۆسڵون ئاماده‌یكردووه، له‌لایه‌ن پێنجه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكرا.
له تۆمه‌تنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ده‌ته‌كه) له پێگه‌ی به‌ناو "ئۆرگانی یاسادانان"ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌دایه و یۆسڵون به‌ناوی "كه‌سایه‌تی" و "نوێنه‌ری دامه‌زراوه"كه‌وه چالاكی ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها له تۆمه‌تنامه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه یۆسڵون له به‌رواری جیاوازدا به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ته‌كه‌دا كردووه و چوونه ژووره‌وه و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی گومانلێكراوه‌كه بۆ ئه‌و بینایانه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كانیان تێدا ئه‌نجامدراوه، له ئه‌نجامی به‌دواداچوونی ته‌كنیكی ده‌ستنیشانكراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له تۆمه‌تنامه‌كه‌دا داوای زیندانییكردنی یۆسڵون له ٨ ساڵ و شه‌ش مانگه‌وه بۆ ٢٠ ساڵ به تاوانه‌كانی "ئه‌ندامێتیی رێكخراوی تیرۆریستی" و "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ تیرۆر" كراوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن