Rauf Maltaş,Ramal Abdullah Mahmood
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2019
ئورفا – AA
قاپێكی گڵینی ده‌رمان كه مێژووه‌كه‌ی بۆ نۆ سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر و چاخی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه و وێنه‌ی ئه‌و دووماره تێكئاڵاوهی له‌سه‌ره كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك هێمای پزیشكی به‌كار ده‌هێندرێ، له گۆڕه‌پانی هه‌ڵكۆڵینی حه‌ڕانی پارێزگای ئورفا دۆزرایه‌وه كه ئه‌و ناوچه‌یه خراوه‌ته لیستی میراتی كاتی جیهانی یونسكۆ.
سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسی زانكۆ حه‌ڕان و سه‌رۆكی ناوچه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی حه‌ڕان پڕۆفیسۆر دكتۆر مه‌همه‌ت ئۆناڵ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵّوی راگه‌یاند كه حه‌ڕان به درێژایی مێژوو وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگی پزیشكی باس كراوه. گوتی: "ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ساڵی رابردوو دوكانێكی میسكفرۆشی لێ دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕایه‌وه. ئه‌مساڵ قاپێكی گڵینی ده‌رمانی لێ دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ نۆ سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر و چاخی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می زه‌نگییه‌كان و وێنه‌ی ئه‌و دووماره تێكئاڵاوهی له‌سه‌ره كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك هێمای پزیشكی به‌كار ده‌هێندرێت. ئه‌مه زۆر گرنگه له باره‌ی به‌رهه‌م هێنانی ده‌رمان لێره و فرۆشتنی له ناو ئه‌و جۆره قاپه و هه‌میش له رووی كارگه و شوێنی فرۆشتنی ده‌رمان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ماره‌كان له رووی شوێنه‌وارناسییه‌وه گوزارشت له نه‌مری ده‌كه‌ن و گوتی: "ئه‌م هێمایه له سه‌رده‌می سه‌لجوقییه‌كان به واتای نه‌خۆشخانه و له هونه‌ری میسری و یۆنانیشدا وه‌ك هێمای چاكبوونه‌وه و پزیشكی به‌كارهاتووه. قاپه‌كه له گڵی سووركراوه دروست كراوه".
سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسی زانكۆ حه‌ڕان و سه‌رۆكی ناوچه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی حه‌ڕان پڕۆفيسۆر دكتۆر مه‌همه‌ت ئۆناڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌و قاپه له كۆمه‌ڵگای مۆزه‌خانه‌كانی ئورفا كه به "گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌ی توركیا" ناسراوه ده‌خه‌نه روو.