شوێنه‌واری یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ئایینی له حه‌ڕان ده‌ر خرا
Şanlıurfa
ئورفا – AA
له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی كاره‌كانی کنەوپشکنین له ناوچه‌ی کنەوپشکنینی حه‌ڕان له پارێزگای ئورفا كه یه‌كێكه له ناوچه هه‌ره كۆنه‌كانی نیشته‌جێبوون له جیهان و ناوی له لیستی كاتی میراتی جیهانی یونیسكۆدایه، قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی ١٢ی زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسیی لە زانكۆی حه‌ڕان و سه‌رۆكی ناوچه‌ی کنەوپشکنینی حه‌ڕان، پڕۆفیسۆر دكتۆر مه‌همه‌ت ئۆناڵ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵّوی راگه‌یاند كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه به هاوكاری دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له كاره‌كانی کنەوپشکنین و گوتی: "له ئه‌نجامی به‌رده‌وامیی كاره‌كاندا، قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی ١٢ و سه‌رده‌می زه‌نگییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتر ده‌زاندرا كه پێنج قوتابخانه‌ی ئایینی له حه‌ڕان هه‌بووه. یه‌كه‌مجاره له حه‌ڕان تووشی ئه‌و قوتابخانه ئایینییه ببین".
گوتیشی: "له‌سه‌ر خاك ٢٤ ژوورمان ده‌ستنیشان كردووه. پێنج ژوور و ده‌رگای گه‌وره‌ی قوتابخانه‌كه به‌ته‌واوی و به‌شێكیش له هه‌یوانه‌كه‌یمان ده‌رهێناوه. له ته‌نیشت ئه‌و ژوورانه‌دا چێشتخانه هه‌یه كه قوڵكه‌ئاور و ته‌ندوری تیادان. له‌وه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و چێشتخانه‌یه خواردنی بۆ زۆر كه‌س تیادا لێ ندراوه. له نزیك چێشتخانه‌یه‌كه‌یش ئێسكی ئاژه‌ڵی بچووك زۆر ده‌بیندرێن".
قایمقایمی حه‌ڕان، جیهاد كۆچ-یش گوتی: "یه‌كه‌مین زانكۆی جیهان له حه‌ڕان بووه. هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و زانكۆیه ده‌ربخه‌ین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن