Necat Hazar,Hüdayi Gümüş,Ramal Abdullah Mahmood
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2019
وان – AA
تیپی وه‌رزشی سه‌وڵ لێدانی شاره‌وانی چاتاك له چیا به به‌فر داپۆشراوه‌كان مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی جیهانی سه‌وڵ لێدان كه ئه‌مساڵ له دێرسم رێكده‌خرێت.
ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌نجامدانی قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی توركیا بۆ سه‌وڵ لێدان كه بۆ یه‌كه‌مجار له شارۆچكه‌ی چاتاك له ١٦ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ ئه‌نجام درا.
پاڵه‌وانێتی جیهانی سه‌وڵ لێدان له مانگی حوزه‌یران له دێرسم به‌ڕێوه ده‌چێت و وه‌رزشوانان له لوتكه‌ی چیاكان كه دوو هه‌زار و ٨٠٠ مه‌تر له رووی ده‌ریاوه به‌رزن و جێ جێ سێ مه‌تر به‌فری لێ كه‌ڵه‌كه‌بووه سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنانن.