Sangar Hamad Azeez
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
دادگای تورکیا رەتی کردەوە هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
پەرلەمانتاری باتمان لەسەر لیستی هەدەپە ئایشە ئاجەر باشەران و ژمارەیەک پارێزەر لە ١٥ی ئەم مانگە داوایەکیان پێشکەش بە دادگای ١٩ی تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە کرد بە مەبەستی ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش بەهۆی خۆ کاندید کردنی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، دادگا رایگەیاندووە کە مەرجەکانی داواکە لاوازن و بەهۆیەوە رەتی کردەوە کە ناوبراو ئازاد بکرێت.