Necat Hazar,Sayim Harmancı,İbrahim Yaldız,Şener Toktaş
26 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2022
وان - AA
له پارێزگاكانی وان، هەکاری، مووش و بهدلیس بههۆی بەفربارین و رههێڵهوه، رێگاوبانی ١٨١ ناوچهی نیشتهجێبوون بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
بهپێی راگهیەندراوێکی گهوره شارهوانی وان، رێگاوبانی ٧٦ ناوچهی نیشتهجێبوون بههۆی سەختی کەشوهەواوە داخراون.
تیمهكانی راماڵینی بهفر، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ راماڵینی بەفری سەر شەقام و کۆڵانەکان و كردنهوهی رێگا داخراوهكان.
- هەکاری
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری-یەوە وەرگیراوە، لەسەرانسەری پارێزگاکەدا، بەفر رێگای شەش گوند و ١٥ کێڵگەی داخستووە.
تیمەکانی رێگاوبان و شارەوانی بەردەوامن لەسەر پاککردنەوە و خوێڕێژکردنی رێگاکان.
- مووش
سکرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە کرد، بەهۆی بارینی بەفرەوە کە سێ رۆژە بەردەوامە رێگای ٤١ گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
شێخموس یەنتور باسی لەوەیش کرد کە تیمەکانیان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.
هاوکات تیمەکانی شارەوانی شەقام و کۆڵانەکانیان لەبەفری کەڵکە بوو پاک کردەوە.
بەهۆی ئەو تەمەی لەسەر رێگای مووش-بەدلیس کاریگەرە، ئۆتۆمبێلەکان بە زەحمەت دەتوانن بە ناوچەکەدا تێبپەڕبن.
- بەدلیس
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی بەفر و رەهێڵەوە، رێگای ٤٣ گوند لە ناوچەکەیان بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.