Aziz Aslan
26 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2022
دیاربەکر – AA
لەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆر لە پارێزگای دیاربەکر باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا بەڕێوەچوو، سەرۆکی لقی پارتی دیموکراتی ناوچەکان (DBP) لە پارێزگاکە، سەڤال گولمەز دەستگیرکرا.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماریی دیاربەکرەوە دەستی پێ کراوە، بەتۆمەتی بەشداریکردن لە ٢١ کردەوەی جیاواز لەسەر رێنمایی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە کە بانگەشەی بۆ رێکخراوەکەی لێکەوتووەتەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەڤال گولمەز دەرچوو.
سەڤال گولمەز لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە دەستگیرکرا.
لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی تیمەکان لە باڵەخانەی لقی (DBP) لە پارێزگاکە و ماڵی سەڤال گولمەز دەست بەسەر کتێب، گۆڤار، لافیتەی رێکخراویی، درووشم و چەندین بەڵگەی دیکەدا گیرا.
ئەو بەڵگانەی کە دەستیان بەسەردا گیران بەمەبەستی لێکۆلینەوە رەوانەی پۆلیس کران.