Ömer Yasin Ergin
07 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2023
دیاربەکر - AA
خێزاێکی دیکە چوونە ڕیزی ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینەی دایکانی دیاربەکر کە لەپێناو شادبوونەوە بە ڕۆڵە ڕفێندراوەکانیان بۆ شاخ لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە لە دیاربەکر دەستیان پێکردووە.
دایکانی دیاربەکر کە هەدەپە بە پەرپرسیار لە ڕفاندنی ڕۆڵەکانیان بۆ شاخ دەزانن، هەزار و ٥٢٧ ڕۆژە بەردەوامی بەو مانگرتنە دەدەن کە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩وە دەستیان پێکردووە.

گولیستان ئیکینجی و کچەکەی لەپێناو ڕەفعەتی کوڕی کە لە ساڵی ١٩٩٣ و لە تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە لە باتمان ڕفێندراوە، چوونە پاڵ مانگرتنەکە و بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
ئیکینجی لە پەیامێکدا کە بە زمانی کوردی ڕایگەیاند گوتی، "چەندین ساڵە ئاگاداری کوڕەکەم نیم. بەسە ئیتر، کوڕەکەم بە زیندوویی یان مردوویی بنێرنەوە بۆم".