Mohammed Baqi Hussein
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نومان كورتوڵموش، ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییانه‌ی كرد كه له‌به‌رده‌م گۆڕی رابه‌ری ئاینیی ئێران خومه‌ینی و له په‌رله‌مانی ئێران له تارانی پایته‌خت ئه‌نجامدرا.
كورتوڵموش له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی، "گه‌لانی دۆست و برای ناوچه‌كه پێویسته هه‌میشه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده تێكده‌رانه‌ی له‌پێناو هه‌ڵگیرساندنی گرژی و ئاڵۆزیدا ئه‌نجامده‌درێن وریابن. تیرۆر ئایین، مه‌زهه‌ب و نه‌ژادی نییه. له‌هه‌ر كه‌سێكه‌وه بێت، تیرۆر تاوانی مرۆڤایه‌تییه. ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه له ئێران بینا حكوومییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج و داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌كه‌ین".