جێگره نوێیه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ستنیشانكران
یوسف ئۆزهان كرایه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بڵاوكردنه‌وه و ئۆغوز ئه‌نیس په‌رو كرایه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بۆ كاروباری كارگێڕیی و دارایی.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
یوسف ئۆزهان كرایه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بڵاوكردنه‌وه و ئۆغوز ئه‌نیس په‌رو كرایه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بۆ كاروباری كارگێڕیی و دارایی.
دوای ئه‌وه‌ی كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاژانسدا، سه‌ردار كاراگۆز كرایه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، گۆڕانكارییه‌كان له‌نێو دامه‌زراوه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.
له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا له‌جێگه‌ی مه‌تین موتانئۆغڵو كه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببوو، یوسف ئۆزهان كرایه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بڵاوكردنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌جێگه‌ی موسته‌فا ئۆزكایا كه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببوو، ئۆغوز ئه‌نیس په‌رو كرایه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بۆ كاروباری كارگێڕیی و دارایی.
یوسف ئۆزهان كه كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بڵاوكردنه‌وه به ئه‌زموونی فراوانی له بواری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نووسین، و كاری رۆژنامه‌وانیی ناباو، خۆی له‌گه‌ڵ ئامڕازه‌كانی میدیای نوێ گونجاند. ئه‌و كه گرنگی به دیجیتاڵبوون ده‌دات، له‌رێگه‌ی تێگه‌یشتنی نوێ بۆ رۆژنامه‌وانیی، سه‌ركه‌وتنی زۆری به‌ده‌ستهێناوه. ئۆزهان ماوه‌ی زیاتر له ١٠ ساڵه له بواری هه‌واڵه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌تایبه‌ت له‌پێگه‌ی به‌رپرسیارێتییدا به تایبه‌ت له كه‌ناڵی TRT، كارده‌كات.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بڵاوكردنه‌وه له ئاژانسی ئانادۆڵو، یوسف ئۆزهان، به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی زانیاریی له زانكۆی بۆغازیچی ته‌واوكردووه و دواتر ماسته‌ری له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان، كولتوور و ته‌كنه‌لۆژیا له زانكۆی جۆرج تاون له واشنتۆن دی سی به‌ده‌ستهێناوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن