توركيا

جێمس جێفری: "ئەمریکا نایەوێت حکوومەتی سووریا دووبارە باکوور کۆنتڕۆڵ بکاتەوە"

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، جێمس جێفری: "ئەمریکا نایەوێت حکوومەتی سووریا دووبارە باکووری ئەو وڵاتە (سووریا) کۆنتڕۆڵ بکاتەوە".

Abdullah Shukur  | 17.02.2019 - نوێکردنەوە : 18.02.2019
جێمس جێفری: "ئەمریکا نایەوێت حکوومەتی سووریا دووبارە باکوور کۆنتڕۆڵ بکاتەوە"

Berlin

میونشن - AA

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، جێمس جێفری رایگەیاند، "ئەمریکا نایەوێت حکوومەتی سووریا دووبارە باکووری ئەو وڵاتە (سووریا) کۆنتڕۆڵ بکاتەوە".

لە کۆتا رۆژی ٥٥مین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، جێمس جێفری و وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار بەشداریان لە پانێڵی پەیوەندیدار بە سووریا کرد.

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، جێمس جێفری لە پانێڵەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: "ئەمریکا نایەوێت حکوومەتی سووریا دووبارە باکووری ئەو وڵاتە (سووریا) کۆنتڕۆڵ بکاتەوە".

جێفری رایگەیاند کە سەرەڕای کشانەوەی ئەمریکا، ئامانجەکانی واشنتۆن لەبارەی باکووری رۆژئاوای سووریا نەگۆڕاوە، ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی لە سووریا، لە پەیوەندی نزیک دایە لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی".

جێفری گوتیشی: "ھەمیشە بە ھاوپەیمانانمان گوتووە، ئەمە کشانەوەیەکی دەستبەجێ و خێرا نییە، کشانەوەیەکی ھەنگاو بە ھەنگاو دەبێت".

لەلایەکی دیکەش وەزیری بەرگری تورکیا، خوڵوسی ئاکار گوتی: "گرنگترین پرس بۆ ئێمە بریتییە لە ئاسایشی سنوورەکانمان و گەلەکەمان. رێز لە یەکپارچەیی خاک و یەکێتی سیاسی سووریا دەگرین. پرسی بنەڕەتی، ئاسایشە و رزگاربوونە لە تیرۆریستان جا یەپەگە بێت یان داعش".

ئاکار راشیگەیاند، لە سایەی تورکیا زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار پەنابەری سووری کە روویان لە تورکیا کردبوو، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın