Yusuf Hatip
30 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2020
برۆكسل- AA
نێردەی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا نزیكه‌ی ٧٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ربوون و به‌ره‌و سنووری توركیا جووڵه‌یان كردووه، هۆشدارییدا له‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه ببنه هۆكاری قه‌یرانێكی نێوده‌وڵه‌تیی.
جێمس جێفری له میانی كۆنگره‌یه‌كی ئۆنڵایندا كه له برۆكسل سازكرابوو گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د جارێكی دیكه چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت، ئه‌وا سه‌رجه‌م بژارده‌كان له‌دژی له‌به‌رده‌ستدان و هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێشتر ئه‌نجامیانداوه، ده‌توانن ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌نجامبده‌ن.
جێفری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه پشتیوانیی له بوونی خاڵه‌كانی چاودێریی سوپای توركیا له ئیدلب ده‌كه‌ن، به‌پێویستی زانیووە کە سه‌ربازه توركه‌كان زیان نه‌بینن تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: "پێویسته هه‌ریه‌ك له رژێمی ئه‌سه‌د، ئێران و رووسیا بزانن كه ئه‌مه (هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئیدلب) به‌دڵنیاییه‌وه قبوڵنه‌كراوه. قه‌یرانی مرۆیی و هێرشی وێرانكه‌ر بۆ سه‌ر سڤیله‌كان جێگه‌ی باسن".
نێردەی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا باسی له‌وه‌كرد سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركرده‌یه‌كی به ئه‌زموونه له‌باره‌ی دۆخی سووریاوه و رایگه‌یاند: "ئه‌و هاوبه‌شی ئێمه‌یه و هاوپه‌یمانمانه له ناتۆ، ئێمه پشتیوانی ئه‌وین. به‌روونی ئه‌وه‌مان پێ گوتبوو كه ناتوانێت له سووریا متمانه به (سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر) پوتین، بكات. ئێستا ئه‌نجامه‌كانی ده‌بینێت".
جێمس جێفری ئاشكرایكرد رژێمی سووریا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا ٢٠٠ هێرشی ئاسمانییان له ئیدلب ئه‌نجامداوه و رایگه‌یاند: "له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا نزیكه‌ی ٧٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ربوون. ئه‌م كه‌سانه به‌ره‌و سنووری توركیا جووڵه‌یان كردووه و ره‌نگه ببنه هۆكاری قه‌یرانێكی نێوده‌وڵه‌تیی".
جێفری باسی له‌وه‌كرد رێكخراوه‌كانی هاوشێوه‌ی هه‌ریه‌ك له داعش، به‌ره‌ی نوسره، ته‌حریر شام كه ئه‌وان وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستیی ناساندوویانن، له ئیدلب چالاكییان هه‌یه و ئه‌وان ته‌حریر شام به درێژكراوه‌ی راسته‌وخۆی قاعیده ده‌زانن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه هێزه‌كانی ئه‌سه‌د به پشتیوانیی رووسیا بێ ئه‌نجامدانی جیاوازیی له‌نێوان ئه‌وان و سڤیلهكاندا هێرشه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و گرووپانه‌وه جێمس جێفری گوتی: "ماوه‌یه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تاكه ئامانجیان جه‌نگانه له دژی ئه‌سه‌د و خۆیان به ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن"، باسی له‌وه‌شكرد كه رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م گرووپانه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆی.
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌م گرووپانه ماوه‌یه‌كی درێژه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیان بۆ سه‌ر رووسیا درووستنه‌كردووه و گوتی: "ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت، چالاكییان له‌شێوه‌ی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بخه‌نه خواره‌وه، هه‌بووه به‌ڵام رووسیا بێ ئه‌وه‌ی هیچ جیاوازییه‌ك بكات، ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان ئه‌نجامده‌دات".
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا ئاشكرایكرد توركیا له باره‌ی میواندارییكردنی په‌نابه‌ران له هه‌ر وڵاتێكی دیكه كاری زیاتری ئه‌نجامداوه و ده‌یان ملیار دۆلاری خه‌رجكردووه، راشیگه‌یاند: "هێزه‌كانی ئه‌سه‌د به پشتیوانیی رووسیا، به‌مه‌به‌ستی فشار خستنه‌سه‌ر توركیا، په‌نابه‌ران چه‌كدار ده‌كه‌ن. ئه‌مه مایه‌ی قبوڵكردن نییه".
جێمس جێفری پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد پلانیان نییه له كورت مه‌ودادا یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له سووریا بكشێننه‌وه و ئه‌ركی یه‌كه سه‌ربازییه ئهمریكییهكانیشی به هه‌ریه‌ك له شكستپێهێنانی داعش و دوورخستنه‌وه‌یان له بیره‌كانی نه‌وت.