Hüseyin Demirci,Günay Nuh
08 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2023
قەرس - AA
شەپۆلێکی سەرما هەر دوو پارێزگای قەرس و ئەردەخانی گرتەوە.
لە کاتژمێرەکانی شەودا پلەکانی گەرما لە ساریکامیش سەر بە پارێزگای قەرس بۆ خوار دوو پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین و جامی ئۆتۆمبێل و ڕێگاکانیش بەستیان.
هاووڵاتیانی بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان بەتانیان بەسەردادان.
شوانێکی ناوچەکە بە ناوی کیاس کە ئاژەڵەکانی بۆ لەوەڕاندن دەباتە دەرەوە، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بەیانیان زۆر ساردە و هەموو شوێنێک بەستوویەتی و گوتیشی: "سەرەڕای ساردی کەشوهەوا ناچارین ئاژەلەکانمان هەتا بارینی بەفر بلەوەڕێنین".
سەرماوسۆڵە لە ئەردەخانیش بووە هۆی تەم ومژ و هەندێک شوێنیش بە زوقم داپۆشران.
پلەکانی گەرماش بۆ خوار دوو پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین و جامی ئۆتۆمبێل و ڕێگاکانیش بەستیان.