Mustafa Kurt
08 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2023
ئانتاڵیا - AA
٥٨ەمین گەری پاسکیلسواری سەرکۆماریی تورکیا (Tour of Türkiye 2023) کە لەلایەن فیدراسیۆنی پاسکیلسواری تورکیاوە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕێکخراوە، لە قەزای ئالانیای سەر بە پارێزگای ئانتالیاوە دەستی پێکرد.

لە گەڕەکەدا ١٦٣ پاسکیلسوار لە ٢٤ی تیمی جیاجیادا لە ئالانیاوە بەرەو ئانتاڵیا بە درێژایی ١٣٥ کیلۆمتر گەشت دەکەن.

بڕیارە پێشبڕکێیەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەم بە گەیشتن بە ئیستانبوڵ-سوڵتان ئەحمەد کۆتایی پێ بێت.