Rewa Mahmood Hasan
03 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2021
سلێمانی - AA
بە بۆنەی رۆژی جیهانیی پاسکیل، گرووپی پاسکیلسواری شاخەوانی سلێمانی، بۆ زیاتر برەودان بە وەرزشی پاسکیلسواری و ناساندنی بە تاکەکانی کۆمەڵگا هەروەها تەندروستییەکی باش بۆ خەڵک و گەڕانەوەی ژینگەیەکی پاک، پێشبڕکێیەکی پاسکیلسواری رێکخست.
پێشبڕکێیەکە لە شاری سلیمانی بەڕێوەچوو.
پێشبڕکێیەکە بۆ هەموو کەسێک بوو لە هەردوو ڕەگەز و تەمەنەکانی سەروو ١٤ ساڵ هاوکات پێشبڕکێیەکە کراوە بوو تاوەکو دانیشتووانی سەرجەم شارەکان بەشداریی تیادا بکەن.
مەودای رێگەکە ٣ کیلۆمەتر و ٨٠٠ مەتر بوو و چالاکییەکە لە بەردەم نەخۆشخانەی فاروقەوە دەستی پێکرد و بە گردی سەلیم بەگدا تاوەکو ناو چاڤی لاند.
لە کۆتایی چالاکییەدا خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەش کرا.