Rauf Maltaş
04 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2023
شانڵیئورفا - AA
لە قەزای جەیلان پنار سەربە پارێزگای شانڵیئورفا، تیرۆیستێکی پەکەکە/پەیەدە دەستگیر کرا کە لە هەوڵدابوو لە سووریاوە دزە بکاتە ناو خاکی تورکیا.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا زانیاری ئەوەیان پێگەیشت کە تیرۆریستێک هەوڵدەدات لە سووریاوە بە رێگای نایاسایی بێتە ناو سنووری تورکیا، بەمهۆیەشەوە رێوشوێنە ئەمنییەکانیان لەسەر سنوور زیاتر کرد.
لە ئاکامدا هێزە ئەمنییەکان تیرۆریستەکەیان لەسەر سنوور دەستگیر کرد.
رێکاری یاساییش لەگەڵ دەستگیرکراوەکە دەستی پێ کرد.