Rauf Maltaş
30 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2023
شانڵیئورفا-AA
لە شارۆچکەی سوروچی سەربە پارێزگای شانڵی ئورفا باشووری خۆرههڵاتی توركیا، ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەدە کە هەوڵی دەدا لە سووریاوە بچێته ناو خاکی تورکیا، دەستگیرکرا.
دوای گەیشتی زانیاریی هەواڵگری سەبارەت بە هەوڵی تیرۆریستێک بۆ ئەوەی لە سووریاوە بچێته ناو خاکی تورکیا، رێوشوێنە ئەمنییەکانی سهر سنوور زیادکران.
هێزە ئەمنییەکان، لەسەر سنوور تیرۆریستێکیان دەستگیرکرد کە دەرکەوت ئەندامی پەکەکە/پەیەدەیە.
دوای ئەنجامدانی پشكنینی تەندروستی دەست بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تیرۆریستەکە کرا.