Muhammed Emin Canik
30 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2026
سوپای ئوردن بڵاوی كردهوه، پێنج مووشەک کە لە ئێرانەوە ئاڕاستهكرابوون، لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە خرانەخوارەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئوردن (PETRA)، سوپای ئوردن باسی لهوه كردووه بەرەبەیانی ئهمڕۆ سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی پێنج مووشەکیان دەستنیشان کردووە و خستووهتەخوارەوە، كه سەرچاوەكهیان ئێران بووه و خاکی ئەو وڵاتەیان کردووهتە ئامانج.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێنەکەوتووەتەوه.
ههروهها له ههواڵهكهدا ئاماژە بەوە کراوە هێزە چەکدارەکانی ئوردن بەردەوامن لە پاراستنی کایەی ئاسمانیی و گەل و ئاسایشی وڵات و، لە ئامادەیی تهواودان بەرامبەر هەموو جۆرە هەڕەشەیەکدا.
لە درێژهی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تاران وەک وەڵامدانەوە بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکەدا دهكاته ئامانج.