Hakkari
وان|هه‌كاری - AA
له پارێزگاكانی وان و هه‌كاری، به هۆی تونده‌بای به‌هێزه‌وه سه‌ربانی چه‌ند خانوو و شوێنكارێك رووخان و، دره‌ختی میوه‌كان و خانووه پلاسییكییه‌كان زیانیان به‌ركه‌وت.
به‌هۆی تونده‌بای به‌هێزه‌وه كه دوو رۆژه له وان درێژه‌ی هه‌یه، له ناوچه‌كانی حاجی به‌كر و بۆستانچی سه‌ربانی چه‌ند خانوویه‌ك داڕووخا.
هه‌روه‌ها به هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه له شارۆچكه‌ی گورپنار ژماره‌یه‌ك دره‌خت رووخان، دره‌خته‌كانی میوه زیانیان به‌ركه‌وت، هه‌ندێ له خانووه پلاستیكییه‌كانی شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ش زیانی ماددییان به‌ركه‌وت.
- هه‌كاری
له پارێزگای هه‌كاری، به هۆی تونده‌بای به‌هێزه‌وه كه كاته‌كانی ئێواره كاریگه‌ری زیادیكرد، سه‌ربانی ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و شوێنكار رووخان و، وێستگه‌یه‌كی تاكسی زیانی پێگه‌یشت.
به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی پارچه سه‌ربانه‌كان چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی پارككراو زیانیان به‌ركه‌وت.
هاووڵاتییه‌كی پارێزگاكه به‌ناوی ئازاد كۆچ، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه دوێنێ ئێواره تونده‌بایه‌كی به‌هێز و چڕ شاره‌كه‌ی گرته‌وه.
كۆچ باسی له‌وه كرد كه به هۆی گه‌رده‌لوله‌كه‌وه سه‌ربانی چه‌ند بینایه‌ك رووخاون و، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی پارككراو زیانی ماددیان به‌ركه‌وتووه.
هۆشداری كه‌شناسی ناوچه‌كه له باره‌ی تونده‌با
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی كه‌شناسی ناوچه‌كه، پێشبینی ده‌كرێت كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه به گشتیی كه‌مێك هه‌وراوی و خۆره‌تاو بێت و، ناو به ناو بارانی وه‌رزی ببارێت.
له ناوچه‌كه‌دا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌کانی گه‌رما دابه‌زێت بۆ ٢-٤ پله‌ی سه‌دی، پێشبینی ده‌كرێت تونده‌با له باشووره‌وه به به‌هێزی هه‌ڵ بكات و شوێن به شوێن بگاته (٤٠-٧٠كم|كاتژمێر).
پێشبینی ده‌كرێت نزمترین پله‌كانی گه‌رما له ناوه‌ندی پارێزگاكاندا به‌م شێوه‌یه بێت؛ وان و مووش ١٧ پله، هه‌كاری ١٦ پله و به‌دلیس ١٢ پله.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن