25 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2020
دیاربەکر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له دیاربه‌كر شه‌ش گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران كه له ئامادهكارییدابوون بۆ ئه‌نجامدانی په‌لامار، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چوار بۆمبی ده‌ستكرددا.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ی كاره‌كان بۆ ئاشكراكردن و به‌رگرتن له كرده‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه و ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كانی، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای دیاربه‌كر، له رۆژانی ١٦ و ١٨ی ئایاردا، له ناوه‌ندی شار و شارۆچكه‌ی دیجله، ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر له چه‌ند ناونیشانێك ئه‌نجامدا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا شه‌ش گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران و، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چوار بۆمبی ده‌ستكرد، پێداویستی دروستكردنی بۆمب و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌ی دیجیتاڵییدا.
لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌گه‌ڵ گومانلێكراوه‌كان درێژه‌ی هه‌یه.