Rewa Mahmut Hasan
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2017
دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی قەدەغەی چوونە ناوەوە بۆ هاووڵاتیانی هەریەک لە ئێران و عێراق و سووریاو سێ وڵاتی تر،هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاین، بڕیاری دا کە دواخستن و رەت کردنەوەی بلیت بە بێ بەرامبەر بێت لە هێڵەکەیاندا.
لە راگەیەندراوێکی هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلایندا هاتووە ، دوای بڕیارەکەی ئەمریکا، رەت کردنەوەو دواخستنی ئەو بلیتانەی کە کردراون بەبێ بەرامبەر بۆ گەشتیاران دەستەبەر دەکات .
لەلایەکی ترەوە هەندێک لە هاووڵاتیان دوای ئەوەی گەیشتبوونە فرۆکەخانەی ئەتاتورکو لە فرۆکەی ئەمریکادا وەرنەگیران، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە قەدەغەی چوونە ناو فرۆکەی ئەمریکایان لەسەر بوو.