Ömer Ürer
04 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2022
دوزجه-AA
وه‌ستای بیناسازیی، حه‌مدی ئایدن كه له شارۆچكه‌ی كایناشڵی سه‌ربه پارێزگای دوزجه باكووری خۆرئاوای توركیا ده‌ژی و كاتێك كه تووله بووه سه‌گێكی گرتووه‌ته خۆی، له ئێستادا زاوه و له‌گه‌ڵ بێچووه‌كانی خۆیدا، به‌چكه پشیلهیهكیش به‌خێوده‌كات.
حه‌مدی ئایدن كه خێزانداره و باوكی سێ منداڵه، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و تووله سه‌گه‌ی گرته‌خۆ كه كوڕه‌كه‌ی دۆزیبوویه‌وه.

ئایدن سه‌گه‌كه‌ی ناونا "هه‌را" و مانگێك لهمهوپێش سه‌گه‌كه نۆ بێچووی بوو، "هه‌را" له ئێستادا جگه له بێچووه‌كانی خۆی، دایكایه‌تی بۆ به‌چكه پشیلهیهكیش ده‌كات كه له‌گه‌ڵ دوو به‌چكه‌ی دیكه‌دا، دایكی له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ده‌ستداوه.
حه‌مدی ئایدن كه كۆی گشتیی خاوه‌نی ١٢ بێچووه ئاژه‌ڵه، رۆژێك تووشی سه‌رسووڕمان بووه كاتێك بینیویه‌تی یه‌كێك له به‌چكه پشیله‌كان شیری "هه‌را" ده‌خوات.

"هه‌را" جگه له بێچووه‌كانی خۆی دایكایه‌تی بۆ به‌چكه پشیلهیهكیش ده‌كات و رۆژانه یه‌ك جار شیری ده‌داتێ و به‌خێوی ده‌كات.
حه‌مدی ئایدن له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئاژه‌ڵه به‌ره‌ڵاكانی زۆر خۆش ده‌وێت و گرنگی پێدانیان لای ئه‌م بووه‌ته خولیایه‌ك.
ئایدن تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست نانێت به‌ڕووی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵانه‌وه رووی تێده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: "هه‌را-مان گه‌وره كرد، بێچووی بوو. پشیله روویان تێكردین له كۆڵانه‌وه. دایكایه‌تی بۆ یه‌كێك له پشیله‌كان كرد و به‌خێوی كرد. شیری دایه. سێ چوار پشیله‌ی دیكه دێن به‌ڵام ناهێڵێت ئه‌وان لێی نزیك ببنه‌وه. به‌ڵام یه‌كێكیان وه‌ك بێچووی خۆی دایكایه‌تی بۆ كرد. كه‌ی برسی بێت شیری ده‌داتێ".