Abdullah Shukur
20 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی لێکۆلینەوەکان لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی، دادوەری پێشوو دورسون عەلی گوندۆودو و داواکارانی پێشوو عەدنان چیمەن و سەدرەدین سارکایا کە دەستگیر کرابوون، دەستبەسەرکران
عەدنان چیمەن و سەدرەدین سارکایا لە دوای وەرگرتنی وتەکانیان، دادگا بەھۆی بوونی گومانی ھەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات و دۆزینەوەی بەڵگەی تاوان، بە تۆمەتەکانی "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی" و "ھەوڵدان بۆ رووخاندنی کۆمار و حکوومەتی تورکیا" بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکردن.
لە لایەکی دیکەش بەھۆی دۆزینەوەی بەڵگەی ساختە لە ماڵی ئەو گومانلێکراوانە لەکاتی پشکنین، لێکۆڵینەوە لە لایەن داواکاری گشتی باکرکۆی لەمبارەیەوە دەستیپێکرد.