Abdullah Shukur
20 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2017
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا حوسێن موفتوئۆغڵو لەبارەی تۆمەتەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەھرام قاسمی پەیوەندیدار بە تورکیا گوتی: " تۆمەتبارکردنی کەسانی دیکە وەک بەرپرسی ناسەقامگیری و بارگرژی لە ناوچەکەدا لە لایەن وڵاتێک (ئێران) کە خۆی سڵناکاتەوە لە ناردنی ئەو پەنابەرانەی کە ھانایان بۆ بردووە بۆ گۆڕەپانی شەڕ، قبوڵکردن و تێگەیشتنی ئەستەمە".
موفتوئۆغڵو لەبارەی ئاماژەکانی بەھرام قاسمی بەوەی کە وڵاتەکەی دادپەروەرە لە سیاسەتەکانی ناوچەکە گوتی: " سکاڵای بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخستنی ھەماھەنگی ئیسلامی و دامەزراوەکانی دیکەی نێودەوڵەتی لە لەسەر ئێران لەگەڵ ئەم ئاماژانە دژ بە یەکن. ئێران لەجیاتی ئەو وڵاتانەی کە رەخنەی لێ دەگرن تۆمەتبار بکات، چاوەڕێی ئەوەی لێ دەکرێت ھەنگاوی دروستکەر بھاوێژێت و چاو بە سیاسەتی خۆی لە ناوچەکەدا بخشێنێتەوە".