Ramal Mahmood
25 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
کلیس
ئۆتۆمبێلی سەربازیی بۆ ناوچە هاوسنوورەکانی سووریا لە کلیس گوێزرانەوە.
بەپێی زانیارییەکان کاروانی ئۆتۆمبێلی سەربازیی کە لە شارەکانی دیکەی تورکیاوە هێنرابوون، لەژێر چاودێری ئەمنی توندی تیمەکانی جەندەرمە و زرێپۆش گوێزرانەوە کلیس.
کاروانی ئۆتۆمبێلەکان وەکو هێزی پشتیوانی بۆ یەکە سەربازییەکانی هێڵی سنووری گوێزراونەتەوە بۆ ئەم ناوچانە.