Rewa Mahmood Hasan
24 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2019
ئیستانبوڵ-AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند لە کۆبوونەوەی جەماوەری بەرفراوانی هاوپەیمانی جمهور لە ئیستانبوڵدا، یەک ملیۆن و٦٠٠ هەزار کەس بەشداربوون.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی پێکەوە کۆبوونەوەی جەماوەری بەرفراوانی هاوپەیمانی جومهور-یان لە ئیستانبوڵ ئەنجام دا.
ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا رایگەیاند،" هاوپەیمانی جمهور تەنیا هی دوو حیزب نییە بەڵکو هاوپەیمانی تەواوی میللەتە. هەر بۆیەشە ئەوانەی کە تورکیا دەکەنە ئامانج هێرش دەکەنە سەر هاوپەیمانی جمهور. لە دەرەوەو ناوەوە چی دەکەن با بیکەن بە تاڵە. ئێمە پێکەوە لەگەڵ میللەتەکەماندا بە ئیزنی خودا لەم شارەدا کە چاخێکی داخست و چاخێکی نوێی کردۆتەوە، تا قیامەت وەک شارێکی ئیسلامی دەمێنێتەوە، وەک شارێکی تورکی بەردەوام پارێزگاری لێدەکەین."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ نزیک بوونەوەی هەڵبژاردن لە یەک هەفتەدا، شەو و رۆژ کاردەکەن و گوتی،" ئینشاڵا دوای یەکی نیسان لەم سەرکەوتنەدا پێکەوە لێرە دەبین و ئاهەنگی سەرکەوتن دەکەین. ئامادەین بۆ ئەمە؟ مادەم وایە زۆر کار دەکەین، هیچ شتێک بە کەم وەرناگرین. شاری ١٥ی تەمموزی قارەمان، یەزدان لە هەمووتان رازی بێت."