Salih Bilici
24 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆكی گشتیی مەهەپە، ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگەیاند "له ئیستانبوڵدا شوێن بۆ په‌كه‌كه نییه. له ئیستانبوڵدا لێبوورده‌یی بۆ فه‌تۆ نییه".
دەولەت باخچەلی لە میانی گردبوونەوەی جەماوەریی گەورەی ئیستانبوڵدا كە بە بەشداریی سەركۆماری توركیا و سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە یەنی كاپی بەڕێوەچوو، وتارێكی پێشكەشكرد.
سەرۆكی گشتیی مەهەپە جەختیکردەوە کە ئیستانبوڵ ناوەندی هەستیاری و شەرەفی هاپەیمانیی جمهورە و گوتی:
"له‌ئێستادا له كیشوه‌ری ئهورووپاداین، ئه‌وه‌تا لێره‌ین له یه‌نی كاپی-ن. ئه‌ی بكوژه‌كان وه‌رن با بتانبینم، وه‌رن با وه‌ك باو و باپیرتان بتانخه‌ینه هه‌مان شوێنی قوڵایی زه‌ویی".
سەرۆكی گشتیی مەهەپە لە وەسفی ئیستانبوڵدا گوتی: "ئیستانبوڵ مێژووه، شارستانییه‌ته، برایه‌تییه و كرانه‌وه‌یه، گه‌وره‌ترین شاری ئیسلام و توركە له جیهاندا".
دەولەت باخچەلی هەروەها گوتی: "31ی ئادار هەڵبژاردنی مانەوەیە. هەرگیز رێگەنادەین لەژێر چەتری زیللەتدا كۆببنەوە و چاڵ بۆ توركیا هەڵبكەنن لە 31ی ئاداردا".
سەرۆكی گشتیی مەهەپە، ده‌وله‌ت باخچه‌لی گوتیشی: "هه‌رگیز نابێت رێگه بدرێت له ئیستانبوڵ زیلله‌ت له‌ژێر ناوی هێزی به‌ناو دیموكراسی، به‌ناو هاوپه‌یمانی سندوقی سه‌ركه‌وێت".
سەرۆكی گشتیی مەهەپە جەختیكردەوە کە له ئیستانبوڵدا شوێن بۆ په‌كه‌كه نییه و هەروەها له ئیستانبوڵدا لێبوورده‌یی بۆ فه‌تۆ نییه و گوتی:
"هاوپه‌یمانی زیلله‌ت به‌ڵایه، هاوپه‌یمانی جمهور مانه‌وه‌یه".