Rewa Mahmut Hasan
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2016
ئەنقەرە
لەچوارچێوەی رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانی دژ بە داعش و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پەرلەمانی وڵاتەکەی پێ داوە، هێزە چەکدارەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری دەست پێکرد .
دوای ئەو هێرشانەی کە ریکخراوی تیرۆریستی داعش لە باکووری سووریاوە دەیکردە سەر ناوچەکانی تورکیا و بەپێی ریککەوتنە نێودەوڵەتیەکان و لە چوراچێوەی ئەو دەسەڵاتەی پەرلەمانی تورکیا پێی داون، هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور کرد . لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش پشتگیریی تورکیا دەکەن .
ئەمە لەکاتێکدایە کە تورکیا لەمانگی ئەیلولی ساڵی رابردودا بڕیاری درێژ کردنەوەی پێدانی دەسەڵاتی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری دابووە سوپای وڵاتەکەی دوای ئەوەی کە بەدرێژایی سنوورەکانی باشووری خۆی لەگەڵ سووریا هەرەشەی بەردەوامی لەسەرەو لە باکووری عێراقیشەوە لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە هێرشەکان بۆسەری زیادی کردووە لەرێی وشکانیەوە.
هەر لەو بڕیارەی پەرلەمانی تورکیادا جەخت کرابوویەوە لە پاراستنی یەکڕیزی خاکی عێراق لەلایەن تورکیاوە کە هاوکات رۆڵێکی گەورەش دەگێرن لە پاراستنی سەقامگیری و یەکڕیزی میللی ،لەکاتێکدا باس لە گرنگی هەوڵی دیپلۆماتی و سیاسی و سەربازیەکان کرابوو لەبەرامبەر ئەو هەڕەشانەی دەکرێتە سەر تورکیا لە لایەن رێکخراوە تیرۆریستیەکانی عێراقەوە .
لەلایەکی ترەوە باس لە سیاسەتە توندوتیژئامێزەکانی رژێمی سووریاو پشتگیریەکانی بۆ گروپە تیرۆریستیەکان دژ بە خەلک و گروپە ئەتنیکی و مەزهەبیەکانی وڵاتەکەی کرابوو کە ببوونە هۆکارێک بۆ شەڕوپێکدادانی فیعلی لە سووریا کە هاوکات هەرەشەو مەترسیەکانی سەر سەقامگیری و ئاسایشی نێودەوڵەتی زیاتر کردبوو، هەر لەو چوارچێوەیەدا بڕیار درابوو کە بەگرنگیەوە بروانرێتە بەشداری تورکیا لە هاوپەیمانی دژی داعش و رێکخراوەکانی تری سووریا .
بڕیاری پێدانی دەسەڵاتی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور لەلایەن پەرلەمانەوە بە هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ژێر راسپاردەی حکوومەتی تورکیادا لە٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ دا دەرکرابوو، ئەویش بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەو بەرگرتن لەهەر مەترسیەک و کۆچێکی چاوەڕوان کراو کە دواتردەشێت بەئاقارێکدا بڕوات کە کۆنترۆڵ کردنی ئاستەم دەبێت .دواتر بەپێی ماددەی ٩٢ی دەستووری تورکیا و لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ دا جارێکی تر دەسەڵای سوپا بۆ ئەنجام دانی هێرشی دەرەوەی سنوور بۆ ساڵێکی تر درێژ کرایەوە . بەتایبەت لەبارەی هێرش بۆسەر سووریا و عێراق بۆ سەر ئەو ڕێکخراوە چەکداریانەی کە هەرەشەیان بۆسەر ئاسایشی تورکیا دروست کردووە.