Rewa Mahmut Hasan
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2016
ئەنقەرە - AA
هێزە چەکدارەنی تورکیا بە بەشداری هێزی ئەرکی تایبەتی هاوبەش و هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ پاک کردنەوەی داعش لە ناوچهی جەرابلوسی سەر بە حەڵەب دەستپێکرد.
ئۆپەراسیۆنەکە سەعات ٤ دەستی پێکردووەو ئامانج لێی پاک کردنەوەی سنوورە لە تیرۆریستانی ناوچەکەو پاراستنی سنوورەکان و پاراستنی یەکریزی خاکی سووریایە .
ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی سوپا رۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە رووبەڕوو بوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەهەماهەنگی هاوپەیمانان .
هەر لەرێی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە رێگری لەو شەپۆلە کۆچە تازە چاوەڕوانە دەگیرێت ئامانج لێی گەیاندنی یارمەتیە مرۆییەکانە بۆ ناوچەکەو پاککردنەوەیەتی لە تیرۆریستان .