Mazın Asad
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2016
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند تورکیا بە فەرمی داواکاری بۆ رادەستکردنەوەی رێبەری رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی پێشکەش کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارک تۆنەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی رادەستکردنەوەی گولەن دایەوە.
تۆنەر ئاماژەی بەوە دا کە لە ئێستادا ھەڵسەنگاندن لەبارەی بەڵگەنامەکانی رادەستکردنەوەی گولەن دەکەن و راشیگەیاند داواکارییەکە پەیوەندی بە ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزەوە نییە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەوبارەیەوە زانیاری زیاتری نەدرکاند و رایگەیاند بێجگە لە ھەوڵی کودەتاکە، بەھۆی چەند ھۆکارێکی دیکە داوای رادەستکردنەوەی گولەن کراوە.