Hatice Şenses Kurukız
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا، ١٢٨ ھەزار و ٣١٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ٣٠٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە و ٧٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی پەیوەنیدیدار بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا، ١٢٨ ھەزار و ٣١٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-١٩) ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ٣٠٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە و ٧٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
هاوکات ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٨٣٦ نەخۆش، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٦٦٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کۆی گشتیی ٣١٩ ھەزار و ١٨١ تووشبوو لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند "گریمانەی ئەوە دەکەین کە ڤاکسینەکەی ئێمەش لە مانگی نیسانەوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر ھەمووشتێک ئاسایی بێتەوە".