Ömer Aşur Çuhadar
16 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2023
قەهرەمانمەڕەش - AA
بەراوردێک کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵوە ئەنجامدرا لەنێوان دیمەنە کۆن و نوێیەکانی شوێنەکانی شاری قەهرەمانمەڕەش کە قەبارەی زیانەکانی کارەساتەکەی شەشی شوباتی نیشان دەدات.
دوو بوومەلەرزە توندەکە بووەنە هۆی داڕمانی ژمارەیەکی زۆر لە باڵەخانە و شوێنە گرنگەکانی قەهرەمانمەڕەش بەتایبەتی لە ناوچەی "دول قادرئۆغڵو" و "وەنئیکی شوبات".
رۆژی شەشی ئەم مانگە دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی ٧،٧ و ٧،٦ پلە لە پارێزگای قەھرەمانمەڕەش باشووری تورکیا روویاندا و زیانی زۆری گیانی و ماددیی لەسەر ١٠ پارێزگای تورکیا و پێنج پارێزگای سووریای لێکەوتەوە.