Zuhal Demirci,Tuğçenur Yılmaz,Meltem Bulur
01 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاشکرایکرد کە لە بەسرە خەریکن سەرکۆنسولگەریی دەکەنەوە، هەروەها دەستیان بە کارە فەرمییەکان کردووە بۆ کردنەوەی سەرکۆنسولگەریی لە مووسڵ.
مەولود چاوشئۆغڵو دوێنی لە میانی بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی ئێن تی ڤی بەشدارییکرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
چاوشئۆغڵو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە لە پەیوەندییدان لەگەڵ حکوومەتی عێراق سەبارەت بە کشانەوەی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی لە شنگال و گوتی: "دوای پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق، هاریکارییەکانمان لەگەڵ بەغداددا دژی پەکەکە بەهێزتریش دەکەین. پێویستە دڵنیابین لەوەی کە چەند لە ناوچەی شنگال کشاونەتەوە و چەند ماونەتەوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەکرد وڵاتەکەی پشتیوانییەکانی لە پێناو دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق زیاد دەکات و گوتی: "لە لایەکی دیکەشەوە ناتۆ کەمپێکی مەشقپێکردن و راهێنانی دەبێت لەوێ. تورکیا رۆڵی گرنگی دەبێت لەو چوارچێوەیەشدا".
مەولود چاوشئۆغڵو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە لە بەسرە خەریکن سەرکۆنسولگەریی دەکەنەوە، هەروەها دەستیان بە کارە فەرمییەکان کردووە بۆ کردنەوەی سەرکۆنسولگەریی لە مووسڵ.