تورکیا خۆشحاڵە بە گرتنەبەری هەنگاوی بەرجەستە بۆ زیادکردنی متمانە لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بە بڕیاری هەڵنانی چەند هەنگاوگەلێکی بەرجەستە لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا بۆ زیادکردنی متمانە و هیوای خواست بەزوویی ڕێککەوتنی ئاشتیی لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژوو بکرێت.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە گرتنەبەری چەند هەنگاوگەلێکی بەرجەستە لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا بۆ زیادکردنی متمانە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "خۆشحاڵین بە بڕیاری هەڵنانی چەند هەنگاوگەلێکی بەرجەستە لە نێوان هەردوو وڵاتدا بۆ زیادکردنی متمانە کە بە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی فەرمانگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجان و نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەرمینیا ڕاگەیەندرا، پشتیوانی لە بڕیاری درێژەدان بە گفتوگۆکان دەکەین لە بارەی گرتنەبەری هەنگاوی زیادە بۆ دروستکردنی متمانە".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە تورکیا هیوا خوازە هەرچی زووە ڕێککەوتنی ئاشتیی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا واژوو بکرێت، کە یەکێکە لە گرنگترین پێشهاتەکان بۆ بنیاتنانی ئاشتیی و سەقامگیریی درێژخایەن لە باشووری قەوقاز.
سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەرمینیا، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد کە لە ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان باکو و ئەریڤان ڕێککەوتن کراوە لەبارەی گرتنەبەری هەنگاوی گرنگ بۆ بەهێزکردنی متمانە لەنێوان هەردوو دەوڵەتدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئازەربایجان وەک نیشاندانی نیازپاکییەک بڕیاریدا بە ئازادکردنی ٣٢ سەربازی ئەرمەنی و ئەرمینیاش بڕیاریدا دوو سەربازی ئازەربایجان ئازاد بکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
