Göksel Yıldırım
25 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێله بهرههمهێنراوهكان كه له له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی چه‌ک، به‌رهه‌مهێنراون به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی فه‌رمانده‌یی هێزه وشكانییه‌كانی توركیا، رادهستكران.
رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی به‌شی یه‌كه‌می ئۆتۆمبێله بهرههمهێنراوهكان له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك، ئه‌نجامدرا.
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا ١٨٤ ئۆتۆمبێلی زنجیر، ٧٦ ئۆتۆمبێلی تایه، كه كۆی گشتیی ده‌كاته ٢٦٠ گوێزه‌ره‌وه‌ی چه‌ك، ٦٤ قوله‌ی چه‌ك له جۆری KORNET-E و ١٩٦ قوله‌ی دیكه له جۆری OMTAS تا ساڵی ٢٠٢٢ رادهستدهكرێن.

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازیی به‌گریی له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر له گوتارێكدا كه له میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شیكرد، به‌رده‌وامن له هه‌وڵ و كاره‌كانیان به‌مه‌به‌ستی دیزاینكردن، په‌ره‌پێدان، به‌رهه‌مهێنانی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی.
ئیسماعیل ده‌میر تا دێت زیاتر رێژه‌ی خۆماڵیبوون له ئۆتۆمبێله‌كاندا به‌رزده‌كه‌نه‌وه و رایگه‌یاند: "له سایه‌ی ئه‌و پێشهاتانه‌دا، بێ ئه‌وه‌ی پێویستمان به‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ره‌كی هه‌بێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات، لقی زه‌یتون و كانی ئاشتیی، كه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی تیرۆریستان ئه‌نجامدران، به تواناكانی خۆمان و به‌بێ رێگرییكردن له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه، به‌ڕێوه‌چوون".

- بزوێنه‌ر و ستیلی گولـلەنهبڕی خۆماڵیی
ده‌میر باسی له‌وه‌كرد هه‌ریه‌ك له بزوێنه‌ر و ستیلی گوللـەنهبڕ كه پابه‌ندن له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردن، هه‌وڵده‌ده‌ن به تواناكانی كه‌رتی تایبه‌ت بتوانن ئه‌وانه‌ش له ناوخۆی توركیادا دروستبكه‌ن و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه رێگایه‌كی دوور و درێژیان بڕیوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی گوللـەنهبڕی خۆماڵیی به‌رهه‌مده‌هێنن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدا بزوێنه‌ری خۆماڵیی به‌كاربهێنن.