Selen Temizer,Mohamad Misto,Levent Tok
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی پلانی منبج كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت توركیا و ئه‌مریكا له دوای چواری حوزه‌یران جێبه‌جێی بكه‌ن، پێشبینی ده‌كرێت چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه كه له خۆرئاوای رووباری فورات جێگیربوون له ماوه‌ی مانگێكدا له ناوچه‌كه ده‌ربكرێن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتنی ته‌كنیكیان كردووه بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له منبج.
رێككه‌وتنه‌كه به كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆ له چواری حوزه‌یراندا له واشنتۆن راده‌گه‌یه‌ندرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه هه‌ندێک ورده‌كاری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی واشنتۆن بگۆڕدرێت، به‌ڵام هێڵه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌پارێزرێن كه له كۆبوونه‌وه تهكنیهكاندا رێككه‌وتنیان لەبارەوە کراوە.
به‌و پێیه‌ش ئه‌گه‌ر له چواری حوزه‌یراندا دوایین واژوو له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه بكرێت، ئه‌وا له ماوه‌ی 30 رۆژی یه‌كه‌مدا چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه منبج جێده‌هێڵن.
له‌م نێوه‌نده‌دا به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا وه‌ریگرتووه، سهركردهکانی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه ده‌ستیان به به‌جێهێشتنی منبج كردووه و روویان له شارۆچكه‌ی كۆبانێ له سنووری توركیا و رۆژهه‌ڵاتی فورات و له‌وێشه‌وه ده‌چنه عه‌ین عیسا.
به‌ڵام هێشتا رێكخراوه‌كه ده‌ستی به ئاماده‌كاریی كشانه‌وه‌ی یه‌كجارەکی نه‌كردووه.
له قۆناغی دووه‌می رێككه‌وتنی منبجدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا ماوه‌ی 45 رۆژ دوای چواری حوزه‌یران له شارۆچكه‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن.
ورده‌كاریی میكانیزمی چاودێریكردنه‌كه، به‌پێی پێویستیه‌كان سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژرێته‌وه.
له قۆناغی سێیه‌میشدا له ماوه‌ی 60 رۆژی دوای چواری حوزه‌یراندا، ئەنجوومەنێکی خۆجێی بۆ منبج داده‌مه‌زرێنرێت له پێكهاته خۆجێیه‌كان.
ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی كه ئاسایشی شارۆچكه‌كه ده‌پارێزن، به‌گوێره‌ی رێژه‌ی پێكهاته ئیتنیكییهكانی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه داده‌مه‌زرێنرێت.
دوایین ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌فته‌ی داهاتوو له واشنتۆن له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیراندا تاوتوێ ده‌كرێت.
جێی ئاماژه‌یه رێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا 90ی دانیشتوانی منبج عه‌ره‌بن.