Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌و فڕۆكه كارگۆیه سه‌ربازییه‌ی هاوكاری پزیشكی توركیای له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ به‌ریتانیا هه‌ڵگرتووه، له ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ڕێ كه‌وت.
له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ توركیا هاوكاری پزیشكی كه له ده‌مامك و جلوبه‌رگی تایبه‌ت پێكهاتوون ره‌وانه‌ی به‌ریتانیا كرد كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌ری زۆری كردووه‌ته سه‌ر.
كاروانی هاوكارییه‌كه‌ی توركیا له رێگای فڕۆكه‌ی جۆری A400M له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئەتیمسگوت له ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێ كه‌وت.
پێشتریش توركیا هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له ئیتاڵیا، ئیسپانیا، مه‌كه‌دۆنیای باكوور، مۆنتینیگرۆ، سڕبیا، بۆسینا و هه‌رزه‌گۆڤینا و كۆسۆڤا كردبوو.
دوێنێ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه ٦٥ هه‌زار و ٧٧ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراون و وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا، دۆمینیك راب'یش رایگه‌یاند كه حه‌وت هه‌زار و ٩٧٨ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه.