Zana Natık Kerem
15 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند لێدوانەكانی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، جەلعاد ئیردان سەبارەت بە گۆڕینی رەوشی مزگەوتی ئەقسا رەت دەكاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا هاتووە: "لێدوانەكانی جەلعاد ئیردان كە تیادا داوای كردووە رەوشی مزگەوتی ئەقسا بگۆڕدرێت، رەت دەكەینەوە، چونكە ئەمە ئاماژەیە بۆ بیرێكی ناڕاست".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدرا، هەر هەولێك رەوشی مێژوویی و یاسایی قودس بكاتە ئامانج، گرژییەكان لە ناوچەكە زیاتر دەكات.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا، هێرشی پۆلیسی ئیسرائیل بۆسەر نوێژخوێنانی فەڵەستینی لە مزگەوتی ئەقسا دوای نوێژی جەژنی قوربان وەبیرهێنراوەتەوە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك فەڵەستینی برینداربوون لەو بارەیەوە داوا لە بەرپرسانی ئیسرائیل كراوە، سنوورێك بۆ هەڵوێستە نایاساییە دابنێنن كە لە خاكی فەڵەستینی داگیركراو پەیڕەو دەكرێت، هەروەها لەو هەڵسوكەوت و لێدوانە نابەرپرسانە خۆیان بەدوور كە دەبنە مایەی زیادبوونی گرژییەكان لە ناوچەكەدا.
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، جەلعاد ئیردان لە لێدوانێكدا داوای كردبوو، رەوشی ئێستای مزگەوتی ئەقسا بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی جوولەكەكان بتوانن پەرستشی تیادا ئەنجام بدەن.