Sarp Özer
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا، شه‌شه‌مین فڕۆكه‌ی A400M Atlasی خسته لیستی فڕۆکەکانییەوە كه به "قه‌ڵای فڕیو" ناوزه‌ند ده‌كرێت.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له 12 فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی له قه‌یسه‌ری رێوڕه‌سمێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێكخراوه.
پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی ستراتیجی A400M Atlas له ساڵی 1985دا ده‌ستی پێكردووه، به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و فڕۆكانه له 12ی ئایاری 2014 خرایه نێو لیستەکەیەوە.