Salih Bilici
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ره‌جه‌ب ئاكداغ بووە میوانی دێسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ ده‌داته‌وه و روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانه‌وه دا.
رەجەب ئاكداغ رایگه‌یاند: "تیرۆری ٣٥ ساڵه‌ی په‌كه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار به واته‌یه‌كی راسته‌قینه تێكشكێنرا. ناتوانن سه‌ربه‌رز بكه‌نه‌وه، بۆ كونێك ده‌گه‌ڕێن بۆی هه‌ڵبێن".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتی: "هیچ سیاسییه‌كی دانا، باسی تیكا، ئافاد، ئاژانسی ئانادۆڵو، ته‌ره‌ته ناكات. چونكه ئه‌مانه برانده‌كانی ئێمه‌ن".
گوتیشی: "تا سندوقه‌كانی ده‌نگدان نه‌كرێنه‌وه و یهكلانهبێتهوه كه به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان بۆ پێنج ساڵی داهاتوو وڵات به‌ڕێوه ده‌بات، تا له لایه‌ن دامەزراوەی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندرێت كه ئاک پارتی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، یاریه‌كه ته‌واو نابێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.