Hemın Othman Mohammed
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2016
له ئۆپه‌راسیۆنێكی تیمه‌كانی هۆبەی دارایی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، 30 كه‌س له كۆی 46 كه‌س ده‌ستگیر كران، كه ده‌ركه‌وتووه له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌ك له ئه‌مریكا پشتیوانی داراییان بۆ رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/ پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب FETÖ/PDY ده‌سته‌به‌ر كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه داراییه‌كان، ئاشكرای كردووه كۆمپانیایه‌ك كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیای ئه‌مریكایه پشتیوانی دارایی بۆ FETÖ/PDY ده‌سته‌به‌ر كردووه.
دوای گه‌یشتنی ئه‌و راپۆرته‌ی له‌باره‌ی كۆمپانیاكه‌وه ئاماده كراوه كه ئاماژه به دابینكردنی سه‌رچاوه ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكادا، لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
هاوكات دوای ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا كرا كه له ساڵی 2013 و به‌تایبه‌تیش له ساڵی 2014دا به‌زۆری له رێگه‌ی Bank Asyaوه پاره‌یان بۆ ئه‌و كۆمپانیایه ناردووه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی 46 كه‌س ده‌رچوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه داراییه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، له پێنج پارێزگای توركیادا ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌ست پێ كرد و له كۆی 46 كه‌س 30 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی دیكه كه واده‌زانرا له توركیادا بوون، له‌گه‌ڵ نۆ كه‌سی تر له ئه‌مریكا هه‌ڵاتوون. ئه‌وانه‌ی له ئه‌مریكان حه‌وتیان له پله‌ی بهڕێوهبهردان و دوانه‌كه‌ی تریشیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پشتیوانی داراییان بۆ رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/ پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب FETÖ/PDY ده‌سته‌به‌ر كردووه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ینێرن نه‌خرێته ژێر چاودێرییه‌وه، گومانلێكراوان كاتێک ویستوویانه 10 هه‌زار دۆلار بنێرن، دۆلارێكیان كه‌متر ناردووه، واتە نۆ هه‌زار و 999 دۆلاریان نادرووه.
كۆمپانیاكه كه خۆی وا ده‌رده‌خات ئامانجی ده‌ستكه‌وتی ماددی نییه، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه دامه‌زرێنراوه.