Aylin Dal
28 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌پێی پارێزگاكانی وڵاته‌كه‌ی بۆهه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌سێك لەنێوان ١٧-٢٣ی تهمووز بڵاوكرده‌وه.
فه‌خره‌ددین كۆجا له‌ڕێگه‌ی بڵاوكراوهیهكهیهوه كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر دایناوه له پاڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌پێی پارێزگاكان بۆهه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌سێك، رایگه‌یاندووه "با هێزمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه‌م نه‌كه‌ینه‌وه. ناچارین ڤاكسین وه‌ربگرین و پابه‌ندی رێكاره‌كان ببین".
فەخرەددین كۆجا ئاشكرایكردووه، ئەو پارێزگایانەی کە لەماوەی هەفتەی رابردوودا بەرزترین ئاستی تووشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمارکردووە بریتین لە؛ سێرت، دیاربەکر، بەدلیس، گیرەسون و ئیدر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌نێوان ١٧-٢٣ی تهمووز، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆهه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌سێك له ئیستانبوڵ ٨٨،١٩ و له ئه‌نقه‌ره ٦٩،١٣ و له ئیزمیر ٣٣،٤٣یه.