Talha Yavuz
19 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا، حامى ئاكسۆى دەربارەى ناڕەزايەتييەكانى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەسەر ئۆپەراسيۆنەكانى سوپاى توركيا رايگەياند: "لە بەرەنگاربوونەوەمان لە دژى تيرۆريى پەكەكە، چاوەڕێى هەماهەنگى و ههنگاونان لە چوارچێوەى خۆگونجاندن لە عێراقى دراوسێمان دەكەين".
حامى ئاكسۆى لهوهڵامی پرسيارێكدا سهبارهت به ناڕەزايەتييەكانى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رايگەياند، ئۆپەراسيۆنەكانى "چنگ-هەڵۆ" و "چنگ-پڵنگ" كە لەلايەن سوپاى توركياوە لە ناوچەكانى باكوورى عێراق بەڕێوەدەچێت، رێكخراوى تيرۆريستى پەكەكە دەكاتە ئامانج كە جگە لەوەی هەڕەشەيەكە بۆ سەر ئاسايشى نيشتيمانى توركيا هەڕەشەيەكيشە بۆ سەر سەروەرى و يەكپارچەيى خاكى عێراق.
ئاكسۆی ههروهها رایگهیاندووه: "لە بەرەنگاربوونەوەمان لە دژى تيرۆر پەكەكە، چاوەڕێى هەماهەنگى و ههنگاونان لە چوارچێوەى خۆگونجاندن لە عێراقى دراوسێمان دەكەين. ئەم بابەتانە لە لايەن باڵيۆزى گشتيى وڵاتەكەمان لە بەغدا وهبير لايەنە پەيوەنديدارەكانى عێراق هێنراوەتەوە".