18 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ٣٦ كاتژمێری سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-پڵنگدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له ناوچه‌ی هه‌فتانین باکووری عێراق بۆسه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه ده‌ستی پێكردووه، زیاتر له ٥٠٠ ئامانج له‌ڕێگه‌ی تۆپهاوێژ، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-16ه‌وه، خاپوور كراون.
ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-پڵنگ كه له لایه‌ن سوپای توركیاوه دژبه تیرۆریستانی په‌كه‌كه ده‌ستی پێكردووه كه له ماوه‌ی رابردوودا، هێرش و ده‌ستدرێژیی بۆسه‌ر بنكه و باره‌گاكانی توركیا له باكووری عێراق زیادی كردبوو و هه‌ڕه‌شه‌ی له ئاسایشی سنوور و خه‌ڵكی ده‌كرد، به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ دانراوه درێژه‌ی هه‌یه.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر ناوچه دیاریكراوه‌كان له هه‌فتانین به‌رده‌وامه.
سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ناوچه‌كه، یه‌كه‌كانی سوپای توركیا سه‌ركه‌تووانه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانراوه و به‌رده‌وام مین و بۆمبه ده‌ستكرده‌كان پووچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دانراوه.
هه‌روه‌ها له ٣٦ كاتژمێری سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، زیاتر له ٥٠٠ ئامانج له‌ڕێگه‌ی تۆپهاوێژ، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-16ه‌وه خاپوور كراون.