توركيا.. ٥٤ هەزار و ٥٦٢ حاڵهتی تووشبوون و ٢٤٣ گیانلهدهستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
لە تورکیا له ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٠١ هەزار و ٦٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە. دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ٤١ هەزار و ٢١٨ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ سێ مليۆن و ٣٧٢ هەزار و ٦٢٩ كهس بەرزبوويەوە.
Ankara
ئەنقەرە- AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٠١ هەزار و ٦٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٥٤ هەزار و ٥٦٢ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢٤٣ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠١ هەزار و ٦٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٥٤ هەزار و ٥٦٢ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٢٤٣ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٦٧١ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ٤١ هەزار و ٢١٨ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ سێ مليۆن و ٣٧٢ هەزار و ٦٢٩ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٤١ مليۆن و ٨٩٢ هەزار و ٩٢٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە سێ مليۆن و ٩٠٣ هەزار و ٥٧٣ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٤ هەزار و ١٨٢ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٨٩١ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٣ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٦،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێرى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٨،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٤،٩یـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن نۆ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن