Mehmet Tosun
21 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٨٩ هەزار و ٩٠٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٢٠ هەزار و ٤٢٨ كەس پۆزەتيڤ بووه و ١٠٢ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٨٩ هەزار و ٩٠٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٢٠ هەزار و ٤٢٨ كەس پۆزەتيڤ بووه، ١٠٢ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٩٦٥ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ١٧ هەزار و ٦١٥ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٨٢٥ هەزار و ١٨٧ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٣٦ مليۆن و ٣٥٥ هەزار و ٣٧٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە سێ مليۆن و ١٣ هەزار و ١٢٢ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٠ هەزار و ٦١ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٥٦٨ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٢ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥١،٦ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٦،٢ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٩،٨ـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ههشت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.