Ahmet Sertan Usul
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨٧ ھەزار و ٩٤٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ١٨ ھەزار و ١٦٣ کەس پۆزەتیڤ بووە و ١٦٥ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨٧ ھەزار و ٩٤٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ١٨ ھەزار و ١٦٣ کەس پۆزەتیڤ بووە و ١٦٥ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ١٦ ھەزار و ٦٤٢ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە لەسەدا ٧١،٤٦ـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٥٣،٧٢ـە.
له توركیا له ماوەى ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له چوارچێوهی بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، ٩٩٨ ههزار و ٢٧٩ دۆز ڤاكسین له شێوهی دۆزی یهكهم، دووهم و سێیهم وەرگیراوە.
تا ئەمڕۆ ٤٤ ملیۆن و ٣٥٧ ھەزار و ٤٩٣ دۆزی یەکەم، ٣٣ ملیۆن و ٣٤٢ ھەزار و ٤٣١ دۆزی دووەم، شەش ملیۆن و ٨١٥ ھەزار و ٤٥٨ دۆزی سێیەم و کۆی گشتی ٨٤ ملیۆن و ٥٤٧ ھەزار و ٤١٠ دۆز ڤاکسین له توركیا وەرگیراوە.