İsmet Karakaş
10 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٥ هەزار و ٨٦٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٦٤٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٩٥ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٣٥ هەزار و ٨٦٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٦٤٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٩٥ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٦٤ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی حەوت هەزار و ٩٠٣ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٤٤٥ هەزار و ٢٨٥ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣١ مليۆن و ٢٩ هەزار و ٣٦٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٥٥٦ هەزار و ٨٣٧ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٧ هەزار و ٩٣ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٣٠٨ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٧ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٧،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٩،٥ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن٧ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.