Burcu Çalık Göçümlü
09 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٧ هەزار و ٧١٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٦٣٦ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٩٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٣٧ هەزار و ٧١٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٦٣٦ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٩٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٥٩ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی هەشت هەزار و ١٠٩ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٤٣٧ هەزار و ٣٨٢ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣٠ مليۆن و ٨٩٣ هەزار و ٤٩٦ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٥٤٨ هەزار و ١٩٥ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٦ هەزار و ٩٩٨ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٣١٠ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٧ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٧،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٩،٥ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن٧ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.