Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٦٧ كەس بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە گيانيان لەدەستداوە.
"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
بەپێی زانیارییه‌كان، ئەمڕۆ ١١٠ هەزار و ٤١٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٧٤٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسه‌كه تۆماركراوە.
هه‌روه‌ها لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٧ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢٠٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٦١ هەزار و ٢٦٠ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، هەشت مليۆن و ٧٤٢ هەزار و ٥٣٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٩٤ هەزار و ٦٢٠ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە حه‌وت هەزار و ١٨٦ حاڵه‌ت.
ژمارەى كه‌یسه چالاكەكان ٢٦ هەزار و ١٧٤، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٣٢٧ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,١ـە.
- "ئه‌گه‌ر پێكه‌وه به‌ره‌نگاری ڤایرۆسه‌كه ببینه‌وه سه‌رده‌كه‌وین"
هاوكات وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە په‌یامێكدا له‌باره‌ی دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ژماره‌ی كه‌یسه چالاكه‌كانمان و ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانیشمان كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، روو له هه‌ڵكشانن. گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌رده‌و‌ام كزه له جه‌رگمانه‌وه ده‌هێنن. ته‌نها له‌رێگه‌ی پابه‌ندبوون به رێكاره‌كان ده‌توانین ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی چاكده‌بنه‌وه، له ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان، زیاتر بكه‌ین. ئه‌گه‌ر پێكه‌وه به‌ره‌نگاری ڤایرۆسه‌كه ببینه‌وه سه‌رده‌كه‌وین".